گوژمەی پڕۆژەكە 4 ملیار دینارە
رێگایەكی نوێ لە رانیە بۆ ئاسانكاری هاتوچۆی هاوڵاتییان دروست دەكرێت
964+
محەمەد فاتیح
دروستكردن و چاككردنەوەی رێگا و بانەكان بە تەنها بۆ شۆفێرەكان نا، بەڵكو دڵخۆشكەرە بۆ نەفەرەكان و هەست بە ئارامی و ئاسودەیی دەكەن.
پرۆژەی رێگای جووتسایدی رانیە – سەرکەپکان چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و پڕۆژەكە رێگایەكی دووسایدی 2800 مەترییە و رانیە و سەركەپكان پێكەوە دەبەستێتەوە.
پڕۆژەكە وەك حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لێوە دەكات، دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی بە درێژیی 1700 مەتر و سەوزكردن و دانانی سیستمی ئاودێری لە ناوەندی سایدەكان و دانانی 120 ستوونی رووناكی لەخۆدەگرێت.
“گوژمەی پڕۆژەكە 4 ملیار دینارە و ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان و گەشتیارانی گوند و شارۆچكەكانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین – سۆران دەكات”.