" چاوپۆشی لە هیچ کەسێك ناکرێت"
لە دیانا هەڵمەتی بڕینی زیادەڕۆیی ئاو بەردەوامە
964+
ژێوار خدر
بنکەی ئاوی دیانا هەڵمەتێکیان دەستپیکردووە بۆ بڕینی زیادەڕۆییەکانی ئاوی قەزاکە و دەڵێن، “هه‌ر كه‌سێك زیاده‌ڕۆیی بكات و به نایاسایی ئاو رابكێشیت، لێپیچنه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، لیژنەی بنکەی ئاوی دیانا، هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییان دەستپێکردووە و 24 ئاوی زیادەڕۆیان لەسەر بۆری چوار ئینجی گەڕەکی شەهیدانی ئازادی لەسەر رێگەی غەفوراوە بڕیوە.
هاووڵاتییانیش ئاگادار دەکاتەوە، هه‌ر كه‌سێك زیاده‌ڕۆیی بكات و به نایاسایی ئاو رابكێشیت، لێپیچنه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و سزای مادی زۆر ده‌درێت.
دەشڵێت، له هه‌ڵمه‌تی بڕینی زیاده‌ڕۆییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین بەبێ جیاوازی چاوپۆشی لە هیچ کەسێك ناکرێت.