پێداویستی قوتابیانی تازە وەرگیراو

پێداویستییەكانتان بەرن بۆ تۆماركردنی منداڵەكانتان لە پۆلی یەك

964+

محەمەد فاتیح

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی خوێندن، رێكارەكانی تۆماركردن و وەرگرتنی منداڵان و قوتابیان و خوێندكاران لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكان بڵاوكرانەوە.

964 زانیاری لە ئیدارەی چەند قوتابخانەیەك دەستكەوتووە لەسەر ئەو پێداویستیانەی پێویستن بۆ تۆماركردنی منداڵان لە پۆلی یەكی سەرەتایی بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026)، كه مەرجە لەدایكبووی 1.1.2019 تا 31.12.2019 بێت.

پێداویستی قوتابیانی تازە وەرگیراوی پۆلی یەكەم بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026):

-دوو وێنەی قوتابی

-كۆپی كارتی نیشتیمانی قوتابی

-كۆپی كارتی نیشتیمانی دایك و باوكی قوتابی

-كۆپی فۆڕمی خۆراك

-كارتی زانیاری

-كۆپی بەیان ولادە یان دەفتەری كوتان

-گروپی خوێن

-ژمارەی مۆبایلی دایك و باوكی قوتابی

"با لە ناوەندەكانی خوێندن باس لە تاوانەكانی ئەنفال بۆ قوتابیان بكرێت"