دەست بەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلەکان - وێنە: ئەندازەی باخچەکانی هەولێر
سکاڵایان لێ کراوە
لە پارکێکی هەولێر دەست بەسەر ماتۆڕسکیلدا گیرا
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەڵێ، دوای ئەوەی چەند هاونیشتمانییەک سکاڵای ئەوەیان بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان گەیاندووە، کەوا چەند ماتۆڕسکیلێک سیمای پارکی هاواریان تێک داوە هێز چوون بۆ دەست بەسەرداگرتنیان.
پارکی هاوار لە بنەسڵاوەیە، ئەم شەوانە لەبری رۆژ کە پلەی گەرمی بەرزە خەڵک بۆ کەشێکی ئارام رووی لێ دەکەن.
ئەندازەی پارکەکان لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی 18.7.2025 باسی لەوەکردووە، دەسـت بەجێ لە لـەلایەن بـەڕێوەبەری ئـەندازەی پـاڕکەکان پەیوەندی بە ئاسایشی بنـەسـڵاوە و پـۆلیسی بـنەسـڵاوە کـراوە، دواتر هێز چوون و دەستیان بـەسەر ئـەو ماتۆڕسکیلانەدا گرتووە.
ئەوان دەڵێن، ئەو ماتۆڕسکیلانە بـوون بەهۆی تێکدانی ئارامی و سیمایی پارکەکە.
ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، لەو راگەیەندراوەدا دەڵێت، هاونیشـتمانیان ئاگاداردەکەینەوە ئەم هەڵمەتە یەکەم و کـۆتا جار نابێ، تەواوی پارک و باخچەکان دەگرێتەوە، بۆ پەیداکردنی کەشێکی ئارام لە ناو پارک و باخچەو شوێنە گشتییەکان.