هەرێم سەڵاح لە کاری هونەری دانەبڕاوە
“ئێستا کۆمەڵێک هونەری سەقەت و پڕپوچ بڵاودەکرێتەوە”
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
دەمرم دەمرم، خاوەنی ئەو گۆرانیەی لە دڵی گەنجانی عاشقە دڵشکاوەکان ماوەیەکە بێدەنگە لە مایکی 964ەوە ئاشکرای دەکات بەمزووانە دەگەڕێتەوە ناو ساحەی هونەری و 30 بەرهەمی نوێی ئامادەیە.
هەرێم سەڵاح سەرەڕای بێدەنگبوونی رەتیدەکاتەوە لە کاری هونەری دابڕابێت و بۆ 964 وتی، بەشێکی لە هۆکاری دووریم دۆخی ئێستای کوردستانە و بەشێکی تری بڵاوبوونەوەی هونەری پڕوپوچ و بێمانایە لەگەڵ رێزمدا.
لەبارەی گۆرانی دەمرم هەرێم سەڵاح دەڵێت، تایبەتترین شت لای من ئاوازەكانە، كە هی خۆمە و شیعرەكانیشی هێمن حەمید و مازیار فایەق بۆم دادەنین، گۆرانی دەمرم دەمرمیش زۆر چووە ناو خەڵکەوە، بەڵام پێموایە بەرهەمە نوێیەکانم تایبەترن لە کۆنەکان.
هەرێم سەڵاح لە خانەوادەیەكی هونەری لەدایكبووە و برای هونەرمەندان هەردی، هەڵبەست، هونەر، هێژا و هێمن سەڵاحە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح