ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ، سەرۆکى پێشووی گەورە شارەوانى ئیستانبوڵ - وێنە: A.A
سەرەڕای بەندکردنی
کاری سیاسی لە ئەکرەم ئیمامئؤغڵو قەدەغە کرا
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانی ئیستەنبوڵ، بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە سەرۆکی داواکاری گشتیی کۆماریی ئیستەنبوڵ جگە لەوەی سیاستکردنی لێ قەدەغەکرا، بە 18 مانگ بەندکردن سزادرا.
سەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ، لە چوارچێوەی دۆسییەی ئاکن گورلەک، سەرۆکی داواکاری گشتیی کۆماریی ئیستەنبوڵ دادگایی کرا، ئەو گەورەشارەوانییە شەو و رۆژ لایەنگرانی رژابوونە سەر شەقام و دژ بە دروخستنەوەی بوون لە ئەرکەکەی، لەکاتێکدا رکابەری بەرچاوی خولی داهاتوو سەرۆکایەتی بوو بۆ تورکیا.
ئەکرەم ئیمامئۆغلو، بە تۆمەتی، ئاشکراکردنی ناوی داواکاری گشتیی لە پرسی لێکۆڵینەوە و هەڕەشەکردن لە دادوەری دەوڵەت و هاندانی خەڵک بۆ دژایەتیکردنی دامەزراوەی دادی تورکیا، ئەو سزایە دراوە.
دوای دەستپێکردنەوەی دانیشتنی دادگا، دەستەی دادوەران بە تۆمەتی سووکایەتی بە داواکاری گشتیی بە ساڵێک و 5 مانگ و 15 رۆژ زیندانیکردن و بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە دادوەری دەوڵەت بە دوو مانگ و 15ڕۆژ زیندانیکردن سزادرا.
هەروەها بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی دەستەی دادگا بڕیاردرا ماددەی 53ی یاسای سزادانی تورکیا جێبەجێ بکات، کە تایبەتە بە، بێبەشکردن لە بەکارهێنانی هەندێک ماف، ئەمەش بە واتای سەپاندنی قەدەخەی سیاسی دێت بەسەر ئیمامئۆغڵو.
رۆژی 19.3.2025، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و 106 کەس کە زۆربەیان سەرۆک و ئەندامانی شارەوانییەکانی جەهەپە بوون بە تۆمەتەکانی، پاڵپشتیکردن لە تیرۆر، گەندەڵی دارایی، بەرتیلدان و وەرگرتنی بەرتیل، دەستوەردان لە تەندەرەکانی دامەزراوە گشتییەکان و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، دەستگیرکران.