هەڤاڵ خانەقینی وادەڵێت

“کەرکوک مەنبەعی مەقاماتە”

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

هەڤاڵ خانەقینی بە دەنگە خۆشەکەی شێوە ستایلی مەقامی خانەقینی دەباتە لانکەی مەقامەت و دەشڵێت، خانەقینی بم یاخود سلێمانی شانازی بەکەرکوکەوە دەکەم.

کەرکوکی دڵەکەی کوردستان، 19 ژەنیار و 10 مەقامبێژی لە فێستیڤاڵێک کۆکردەوە و یادی جارانی بۆ کردنەوە تا مەقام زیندوو بکەنەوە، پەیامنێری 964 لەگەڵ هەڤاڵ خانەقینی گفتوگۆیەکی خۆشیان دەربارەی مەقامی کوردی کرد و ئەویش وتی،  تەکیەی تاڵەبانی یەکێکە لە فێرگەکانی مەقاماتی کوردی، و دەبێت بیسەلمێنی بۆ نەوەی ئێستا کە کورد دەستێکی سەرەکی هەیە لە مەقامدا لەرووی هونەرییەوە.

مەقامبێژ فوئاد یارە لە شاری بۆکانەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشداریکردووە و دەڵێت، هەمیشە دەموت دەبێت لە دوای عەلی مەردان و حسێن عەلی و تایەر تۆفیق و سێوە و خەدادە عەلی مەقام بخوێندرێت، بەڵام کە هاتم بۆ کەرکوک بینیم.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

19 ژەنیار و 10 مەقامبێژ کەرکوکیان ئاوەدانکردەوە 

19 ژەنیار و 10 مەقامبێژ کەرکوکیان ئاوەدانکردەوە