"زیان بەر کێڵگەکە کەوتووە"

بەهۆی درۆنەوە ئاگرێکی گەورە لە کێڵگەی نەوتی باعەدرێ کەوتووەتەوە

964+

هێڤی دیوالی- دهۆک

بەهۆی هێرشە درۆنیەکەی سەر کێڵگەی نەوتی باعەدرێ ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و کۆنترۆڵنەکراوە، بەرگری شارستانیش دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، تیمی بەرگری شارستانی ناحیەکە بە هاوکاری بنکەی ئاگرکوژێنەوەی قەزای شێخان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و نزیکەی کاتژمێرێکە ئاگرەکە بەردەوامی هەیە و زیان بەر کێڵگەکە کەوتووە، زیانی گیانی نەبووە.

هاوکات باسی لەوەشکرد، لە پارێزگای موسڵیشەوە تیمەکانی بەرگری شارستانی هاتوون بەهانایانەوە تا بە زوویی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ، بۆ جاری دووەم بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

دژەتیرۆری کوردستان: بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سە...

دژەتیرۆری کوردستان: بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی باعەدرێ