لە هەڵەبجە

خولی تەکنەلۆژیا و بەکارهێنانی مۆبایل لە رێگەی دەنگەوە بۆ نابینایان کراوەتەوە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

لەمڕۆوە و بە بەشداری 20 کەس لە هەڵەبجە، خولێکی راهێنانی یەک مانگ و نیوی سەبارەت بە تەکنۆلۆژیا و دوایین بەرنامە و ئەپڵیکەشنە تایبەتەکانی مۆبایل کە تایبەتن بە نایبینایان، لە لایەن رێکخراوی (رۆشنایی دڵ) بۆ نابینا و کەمبینایانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە.

چالاک تۆفیق، بەرپرسی لقی شارەزووی رێکخراوی رۆشنایی دڵ بە 964ـی وت، ئەم خولە مامەڵە کردنە لەگەڵ دەنگ و ئەو بەرنامانەی کە تایبەت کراوە بۆ کەسانی نابینا و کەمبینا، مەبەستمانە ئەو زەحمەتیەی کە لە کاتی بەکارهێنانی مۆبایل بە شێوەیەی ئاسایی تووشی نابینایان ئەبێت، کەمیبکەینەوە لەڕێی مامەڵەکردنی نابینایان لەگەڵ بەرنامە دەنگیەکان.

بە وتەی چالاک تۆفیق، سەرجەم راهێنان و وانەکان لە رێی دەنگەوە دەبێت و ئەو کەسەشی راهێنانەکان دەڵێتەوە، خۆشی نابینایە و شارەزاییەکی تەواوی هەیە لە بواری تەکنۆلۆژیادا، بە هیوای ئەوەن کە خولەکەیان ئامانجی خۆی بپێکێت و بتوانن کار ئاسانی بۆ ئەو کەسانە بکەن کە لە خولەکەدا بەشدارن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بنکەکانی خۆراک لە گەرمیان فۆڕمی خۆراک بۆ نابینایان پڕد...

بنکەکانی خۆراک لە گەرمیان فۆڕمی خۆراک بۆ نابینایان پڕدەکەنەوە