یاری نێوان نەورۆز و مینا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق. وێنە:964
زانیاری‌یان پێگەیشتووە
یانەی نەورۆز: بە “بیانووی ئەمنی” یاری دهۆک و زاخۆ نەهێنرایە سلێمانی
964+
ئەحمەد مستەفا
لەسەر ئەنجامنەدانی یاری کۆتایی جامی عێراقی نێوان دهۆک و زاخۆ، لە یاریگەی نەورۆز لە سلێمانی، یانەی نەورۆز دەڵێت، زانیاری‌یان به ده‌ست گه‌یشتووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئەمنی شاری سلێمانی رێگربوون، ئەوەش به بیانووی ئه‌وه‌ی، “ئه‌منییه‌تی یاریگاكه پارێزراو نییه”.
بڕیار وایە، رۆژی هەینی 18.7.22025 لە بری یاریگەی نەورۆزی سلێمانی، لە یاریگەی شەعب لە بەغدا یاری کۆتایی نێوان ئەو دوو یانە بەڕێوەبجێ، شاندی یانەی زاخۆ بە گوڵەوە بەرەو بەغدا بەڕێکران، پێشتریش، یانەی دهۆک لە راگەیەنراوێکداوتی، “لەبەر بەرژەوەندی گشتی دەمانەوێت یارییەکە لە یاریگەی شەعب لە بەغدا بکرێت”.
یانەی نەورۆز لەو راگەیەندراوەیەدا باسی لەوەکردووە، له‌پاش ئه‌وه‌ی بڕیاردرا یاری كۆتایی جامی عێراق، له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی دهۆك و زاخۆ له یاریگای یانه‌كه‌ماندا ئه‌نجام بدرێت، ئێمه‌ش به خۆشحاڵی و شانازییه‌وه لاری نه‌بوونمان له پێدانی یاریگاكه بۆ ئه‌و بۆنه گه‌وره وه‌رزشییه ده‌ربڕی.
بیانووەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، ئەو یارییە ده‌بووه هۆی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی ئه‌و دوو یانه بێنه شاری سلێمانی، كه ئه‌وه‌ش بەڕای ئەوان، “له‌م كاته سه‌خت و دژوار و بێ موچه‌ییه‌دا داهاتێكی باش ده‌هاته شاره‌كه و خه‌ڵكێكی زۆر سودمه‌ند ده‌بوون”.
به‌ڵام وەک باسیان کردووە، “دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی میدیا باوەڕ پێکراوەکانی عێراق، زانیاری‌یان به ده‌ست گه‌یشتووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئەمنی شاری سلێمانی رێگربوون له ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییه له شاری سلێمانی به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌منییه‌تی یاریگاكه پارێزراو نییه.
یانەکە وەک هەڵوێستی خۆی و لەبەرامبەر ئەو هۆکارەی کە باسی کردووە دەڵێت،، “ئه‌مه‌ش جێگای داخه بۆ یانه‌كه‌مان و شه‌قامی وه‌رزشی به گشتی”.