خۆپیشاندان دەکەن
هاوڵاتیانی سەرکەپکان شەقامی سەرەکی رانیە بۆ سەرکەپکان و دۆڵی شاورێ و وەرتێیان داخستووە
964+
محەمەد عەلی ـ ڕاپەڕین
بەهۆی نەبوونی کارەبای پێویست و دواکەوتنی موچە، هاوڵاتیانی ناحیەی سەرکەپکان شەقامی سەرەکی رانیە بۆ سەرکەپکان و دۆڵی شاورێ و ناحیەی وەرتێیان داخستووە و ناڕازین، داوکارن لەلایەنی پەیوەندیدار بەدەم داواکاریەکانیانەوە بێن.
حەیدەر ئەحمەد بەشداربویەکی خۆپیشاندانەکەیە و ئەمڕۆ بە 964ـی وت،“لەناحیەکەماندا خزمەت گوزاری سەرەتایی و پێویستمان نییە نزیکەی 80 رۆژیشە موچەمان وەرنەگرتووە، کارەبای گوندەکانی ناحیەکەش زۆر کەمە و نییە، گوندنشینان بەناچاری مۆلیدەی خۆیان پێدەکەن ئەوەش تێچووی زۆرە بەو بێ موچەیەوە ژیانمان نەماوە.
دەشڵێت، داواکاری سەرەکیمان نەبوونی کارەبای نیشتیمانییە لە سنوورەکەیاندا و داواکارن بۆیان جێبەجێ بکەن، وەرزی گەرمایە و ئاوی پێویست و ئاوی ساردیان نییە بەهۆی نەبوونی کارەباوە، بۆیە کە وەڵامیان نەدرێتەوە هەڵوێستی دیکەشیان دەبێت.
ناحیەی سەرکەپکان، یەکێکە لە چوار ناحیەکانی قەزای رانیە لە ئیدارەی راپەڕین، ژمارەی دانیشتووانی ناحیەکە لە ساڵی 2020دا هەشت هەزار و 957 کەس بووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی