به پێنج زمان بڵاوكراوهتهوه
کهمپەینێكی نێودهوڵهتى بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان دەستیپێکرد
964+
فهرهاد حهسهن
له شنگال ئیدارهى خۆبهڕێوهبهرى دهستى به كهمپینێك كردووه بە مەبەستی بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییهكان له 3.8.2014، کهمپەینهكه دیجیتاڵی نێودەوڵەتییه به پێنج زمان بڵاوكراوهتهوه بۆ کۆکردنەوەی واژۆیه.
ئهو پێنج زمانهى له كهمپینهكه بهكارهێندراون، جگه له زمانى كوردى، زمانهكانى عەرەبی، رووسی، ئینگلیزی و ئەڵمانییشە.
پێشتریش له 13.11.2024، ئیدارەكهى شنگال، کهمپینی کۆکردنەوەی واژۆی دەستپێکردبوو و لە سەرانسەری شنگالیشدا واژۆ کۆکرایەوە، ئەمساڵیش ئیدارەی بە ناونیشانی “yezidigenocide.com” کامپەینەکە بە دیجیتاڵی کرا.
ئاماژه بهوهكراوه، دوای 11 ساڵ بەسەر ئەم کۆمەڵكوژییە، هێشتا چارەنووسی هەزاران کەس نادیارە و چاوەڕێی هەڵدانەوەی زۆرێک لە گۆڕەبەکۆمەڵەکان لە شنگال دەکرێت و پشکنینی دی ئێن ئەی زۆرێک لە قوربانییەکان لە سەنتەری پزیشکی داد لە بەغداد ئەنجام دەدرێت، ئێستاش هەزاران ژن و منداڵی ئێزدی لە دەستی داعش و گروپە چەتەکاندان، هێشتا هەزاران ئێزدی لە کهمپەکاندا لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین، ئێزدییەکان بەهۆی کۆمەڵکوژییەکەوە ئاوارەبوون، وەک پەنابەر و ئاوارە، مەترسی جینۆسایدی کولتوورییان لەسەرە.
باس لهوه دهكات، تاوهكو ئێستا 15 وڵات کۆمەڵکوژیهكهى وەکو جینۆساید ناساندووە، بەڵام عێراق هێشتا ئەم کۆمەڵكوژییە کە بەرپرسیارە لێی، بە جینۆسایدى نەناساندووە، هەرچەندە لە پەرلەمانی عێراق خرایە بەرنامەی کارەوە، بەڵام راگیرا.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شنگال ئامانجی کۆکردنەوەی یەک ملیۆن واژۆیە، داوا لە ئێزدییەکانی باشوور و عێراق و هەروەها سەرجەم ئێزدییەکانی وڵات و رەوەندیش دەکات، کە بەشداری لە کهمپەینەکەدا بکەن.
داوا لە هەموو ئازادییخوازان و مرۆڤپەروەران کراوە کە بە واژۆکردن رێگە لە کۆمەڵكوژی و مەترسیی نوێ لەسەر ئێزدییەکان بگیردرێت.
هەموو کەسێک دەتوانێت لە رێگەی بەستەری yezidigenocide.com واژۆ بکات، دوای چوونە ناو ماڵپەرەکە زمانەکە هەڵبژێریت و لە لاپەڕەی سەرەکیدا ناو و ئیمەیڵ و شار و وڵاتی نیشتەجێبوون بنووسێت و پێشکەشی بکات، دەرئەنجامی کامپەینەکە رەوانەی پەرلەمانی عێراق و حکومەتی عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان و زۆرێک لە رێکخراوە نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ دەکرێت.
ئەمهش بەستەرەى بەشداری کامپینەکەیه: