ئاوی دارەتوو: نۆ شکان درووست بووە

فشاری ئاوە فریاگوزارەکەی هەولێر بۆرییە کۆنەکان دەشکێنێ

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

دوو رۆژەی پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرا بۆ 20 گەڕەک وەکو تێست کراوەتەوە، لە کۆمەڵێک شوێنیش بۆڕیە کۆنەکانی تەقاندووە، بە نموونە ئاوی دارەتوو بە 964یان وتم نۆ شکانیان بۆ دروست بووە.

لە قۆناغی یەکەم 23 ماتۆڕ ئاویان لە رێگەیەوە دەنێردێ بۆ هەولێر.

ئاری عەونی، بەرپرسی تیمی چاکردنەوەی لە ئاوی هەولێر کە لەسەر بۆرییەکی شکاو بوو بە 964ی وت، ئەو بۆڕیانەی کە دەشکێت بۆڕی ئاوی ئیفراز نییە، بەڵکو ئەو بۆڕیانەن کە لە کۆندا دانراون بەرگەی فشاری ئاوەکە ناگرن و دەشکێن وە لە زۆرجێگا ئەو کێشەمان بۆ دروست بووە.

هەندێک لە بۆرییەکان وەک ئەو بەرپرسی تیمە وتی، لە زۆر جێگا هەر ئاوی لە رێگەیەوە رەوانە نەکراوە، ئێستا کە جۆین دەکرێ یان شەبەکەی بۆ دانەنراوە، لێچوون دروست دەبێ.

لە لایەکی دیکە، ئامانج عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاوی دارەتوو بە 964ی وت، شکانی بۆڕی هەیە و تەنیا لە دارەتوو، نۆ شوێن شکاوە و دوو شوێنمان چاککردووەتەوە و خەریکین ئەوانی دیکەش چاک دەکەینەوە، تێستەکەش هەر بۆ ئەو مەبەستەیە کە کێشەیەکی وا رووی دا چارەسەر بکرێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

72 کاتژمێر بەشێوەی ئەزمونی ئاوی پرۆژەی فریاگوزاری هەول...

72 کاتژمێر بەشێوەی ئەزمونی ئاوی پرۆژەی فریاگوزاری هەولێر کراوەتەوە