رۆژانه‌ لانیكه‌م 10 هه‌زار لیتر ئاو به‌كارهاتووه‌

44 رۆژ له‌سه‌ریه‌ك رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش هه‌بووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، له‌ماوه‌ى 44 رۆژى له‌سه‌ریه‌ك رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى جۆراوجۆر له‌سنوورى هه‌ردوو قه‌زاى ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش هه‌بووه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانییه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كراون، تەیا یەک هاوڵاتیش  گیانی لەدەستداوە.

رووداوه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ رۆژى 1.6.2025 تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 14.7.2025 ـه‌ و ته‌واوى زانیاریی و ئاماره‌كانیش له‌ فه‌یسبووكى فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى ئاكرێ وه‌رگیراون.

كۆى رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان 265 حاڵه‌ت بووه‌ پوش و پاوان و په‌ڕێز، گه‌نم، ئۆتۆمبێل و زه‌ویوزارى هاوڵاتیان له‌ هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەرەش و هەردوو ناحیه‌ى قەسڕۆک و کەلەکچی سه‌ر به‌ قەزا شێخان، سووتاون.

ئیبراهیم فه‌ریق، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى ئاكرێ به‌ 964ـى راگه‌یاند رۆژانه‌ لانیكه‌م 10 هه‌زار لیتر ئاویان بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كان به‌كارهێناوه‌.
وتیشی “ته‌نیا یه‌ك هاوڵاتی گیانى له‌ده‌ستداوه‌ ئه‌ویش شۆفێرى ئۆتۆمبێلێك بوو كه‌ له‌ سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش ئاگری تێبه‌ربوبوو”.

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 1.6.2025 شه‌ش رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى دووشه‌ممه‌ 2.6.2025 نۆ رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى سێشه‌ممه‌ 3.6.2025 هه‌شت رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى چوارشه‌ممه‌ 4.6.2025 نۆ رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 5.6.2025 چوار رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى هه‌ینى 6.6.2025 چوار رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى شه‌ممه‌ 7.6.2025 شه‌ش رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 8.6.2025 هه‌شت رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى دووشه‌ممه‌ 9.6.2025 رووداوه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بریتی بووه‌ له‌ 12 رووداو

رۆژى سێشه‌ممه‌ 10.6.2025 رووداوه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بریتی بووه‌ له‌ 11 رووداو

رۆژى چوارشه‌ممه‌ 11.6.2025 پێنج رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 12.6.2025 رووداوه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بریتی بووه‌ له‌ 11 رووداو

رۆژى هه‌ینى 13.6.2025 چوار رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى شه‌ممه‌ 14.6.2025 چوار رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 15.6.2025 رووداوه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بریتی بووه‌ له‌ 15 رووداو

رۆژى دووشه‌ممه‌ 16.6.2025 چوار رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى سێشه‌ممه‌ 17.6.2025 پێنج رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى چوارشه‌ممه‌ 18.6.2025 دوو رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 19.6.2025 حه‌وت رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى هه‌ینى 20.6.2025 هه‌شت رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى شه‌ممه‌ 21.6.2025 هه‌شت رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 22.6.2025 پێنج رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى دووشه‌ممه‌ 23.6.2025 چوار رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى سێشه‌ممه‌ 24.6.2025 پێنج رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى چوارشه‌ممه‌ 25.6.2025 حه‌وت رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 26.6.2025 نۆ رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى هه‌ینى 27.6.2025 رووداوه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بریتی بووه‌ له‌ 10 حاڵه‌ت

رۆژى شه‌ممه‌ 28.6.2025 سێ رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 29.6.2025 پێنج رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى دووشه‌ممه‌ 30.6.2025 سێ رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى سێشه‌ممه‌ 1.7.2025 یه‌ك رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى چوارشه‌ممه‌ 2.7.2025 پێنج رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 3.7.2025 حه‌وت رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى هه‌ینى 4.7.2025 حه‌وت رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى شه‌ممه‌ 5.7.2025 سێ رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 6.7.2025 پێنج رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى دووشه‌ممه‌ 7.7.2025 پێنج رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى سێشه‌ممه‌ 8.7.2025 حه‌وت رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى چوارشه‌ممه‌ 9.7.2025 هه‌شت رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 10.7.2025 پێنج رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى هه‌ینى 11.7.2025 سێ رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى شه‌ممه‌ 12.7.2025 سێ رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 13.7.2025 سێ رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

ئه‌مڕۆش دووشه‌ممه‌ 14.7.2025 یه‌ك رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

فه‌رمانبه‌رانى سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش فێری رێكاره‌كان...

فه‌رمانبه‌رانى سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش فێری رێكاره‌كانى به‌رگریى شارستانى ده‌كرێن

له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 4 ئاگركه‌وتنه‌وه‌ به‌رۆكى ئا...

له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 4 ئاگركه‌وتنه‌وه‌ به‌رۆكى ئاكرێی گرتبوو

مێگزەمینه‌ سووره‌كه‌ بووبه‌ خێر بۆ دانیشتوانى ئاكرێ...

مێگزەمینه‌ سووره‌كه‌ بووبه‌ خێر بۆ دانیشتوانى ئاكرێ و تیمێكی نوێی ئاگركوژێنه‌وه‌ى زیاد كرد