ناسنامه‌یان ئاشكرابووه و 4 ژن و 18 پیاون
22 روفاتى دیكه‌ى ئێزدى راده‌ستى خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره له ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو، 22 روفاتى دیكه‌ى ئێزدی، راده‌ستى كه‌سوكاره‌كانیان له سنوورى شنگال بكرێته‌وه ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى كه ناسنامه‌كانیان ئاشكا بووه و خاوه‌نه‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه.
خەیری عەلی، سەرۆکى رێکخراوی به‌تریكۆر بۆ مافی مرۆڤ، به 964ـى وت، رۆژى 12.8.2025 مه‌راسیمێك بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ى ئه‌م 22 روفااته سازده‌كه‌ن و رۆژى دواییش له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه ده‌نێژرێنه‌وه.
پەتریکۆر، رێكخراوێكی تایبه‌ت به مافى مرۆڤه و سنوورى كاره‌كانى له قه‌زاى شنگال و ده‌وروبه‌ریه‌تى، گرنگی زیاتر به‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌ى ئێزدییه‌كان ده‌دات كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه له ساڵى 2014 ـه‌وه جینۆساید كراون.
وتیشی “ئه‌و رووفاتانه‌ى راده‌ستده‌كرێنه‌وه بریتین له چوار ژن و 18 پیاو”.
له‌و 22 روفاته 10 خه‌ڵكی گوندى كوجۆ، دوو خه‌ڵكى ته‌لعوزێر، دوو گوندى قنی، دوو گوندى سۆڵاغ، دوو گوندى هه‌مه‌دان، یه‌ك روفات خه‌ڵكى گوندى حه‌ردانچوار روفاتیش هی ناوچه جیاوه‌ازه‌كانن
له‌وه‌ته‌ى ساڵى 2021 ئه‌وه حه‌فته‌مین جاره روفاته‌كان راده‌ستى كه‌سوكاره ئێزیدییه‌كان ده‌كرێته‌وه، له 6.2.021 ژماره‌ى ئه‌و روفاتانه‌ى راده‌ستكراوه‌نه‌ته‌وه بریتنی بووه له 104 روفات، 42 روفات له 9.12.2021، 16 روفات له 24.10.2022، 39 روفات له 20.6.2023، 41 روفات له 22.11.2024، 32 روفات له 21.2.2025 و دوایین ژماره‌ى روفاته‌كانیش كه راده‌ستده‌كرێنه‌وه ئه‌و 22 روفاته‌یه كه له 13.8.2025 راده‌ستى كه‌سوكاریان ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی ئامارێک، كه پێشتر 964 له رێكخراوى په‌تریكۆرى وه‌رگرتووه، تاوه‌كو ئێستا 93 گۆڕى به كۆمه‌ڵى ئێزدییه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه، له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌دا ته‌نیا 55 گۆڕ هه‌ڵدراوه‌نه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش به هه‌ڵنه‌دراوى ماونه‌ته‌وه، کە 38 گۆڕن، له‌ناو ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه هه‌ڵدراونه‌ش 750 روفات ده‌رهێندراون و ته‌نیا 274 رووفاتیان ناسراونه‌ته‌وه.