دژی بێکارەبایی و بێئاوی
لە چەند شوێنێکی هەولێر گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجامدراوە
964+
عەبدول عەزیز خالند – هەولێر
لە بەیانییەوە لە بەشێک لە ناوچەکانی هەولێر خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی بێئاوی و بێ کارەبایی بەڕێوەچووە و لە چەند شوێنێکیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کراوە.
پەیامنێری 964 چووەتە چەند شوێنێک و باسی ئەوە دەکات کە ئەمڕۆ لە کورانی عەنکاوە و نزیک پارکی شاندەر و ناحیەی کەوەرگۆس خۆپیشاندان هەبووە دوێنێش لە گوندی عەزە و سەرێگای مەخمور ناڕەزایەتی هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەیوەندی بە هێضە ئەمنییەکانەوە کردووە بەڵام ئامدە نەبوون وەڵامی پەیوەندیەکان بدەنەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی