دژی بێئاوی
دانیشتوانی گەڕەکێکی هەولێر خۆپیشاندانیان کرد
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئەمشە و دانیشتوانی گەڕەکێکی هەولێر خۆپیشاندانیان کرد دژی ئەوەی کە زۆر بێئاون و بە تایە سووتاندن ناڕەزایاتییان دەربڕی.
دانیشتوانی گەڕەکی کارێزان دەڵێن، هەموو ساڵێک و بەتایبەت لە هاویندا ئەمە حاڵیانە بەدەست بێ ئاوییەوە.
مام حەمید 18 ساڵە ماڵی لەو گەڕەکەیە و بۆ 964 وتی، هەموو ساڵێک بەتایبەت لە وەرزی هاویندا رووبەڕووی ئەو کێشەیە دەبنەوە و بێ ئاوی تاقەتی لێ بڕیون.
وتیشی، دانیشتوانی گەڕەکەکە مۆڵەتی تا بەیانییان داوە بە لایەنی پەیوەندیدار تا کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکا ئەگەر نا بەردەوامی دەدەن بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانیان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی
