رێگەی هەولێر – گۆمەسپان کاری تێدا دەکرێ.
دوو هەزار كەس ئیشی تێدا دەكەن
رێگەی هەولێر – گۆمەسپان كەی تەواو دەبێت؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، پڕۆژەی رێگەی هەولێر – گۆمەسپان تا کۆتایی ساڵی 2026 تەواو دەبێت، كە ئێستا دوو هەزار كەس و 600 ئامێر كاری تێدا دەكەن.
“پرۆژەی دووسایدی هەولێر – دەربەندی گۆمەسپان، لە لایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ دەست بەجێبەجێکردنی کراوە و بڕیارە لە کۆتایی ساڵی 2026 تەواوبکرێت”، پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 13.7.2025 ئەمەی باس كرد.
ئەوەش باسكراوە، درێژیی شەقامەکە 15 کیلۆمەترە، لە کۆتایی شەقامی کەسنەزان دەستپێدەکات و لە دەربەندی گۆمەسپان کۆتایی دێت، هەروەها پانی هەر سایدێک 10 مەتر و 75 سانتیمە و دوو رێرەوی سەرەکی و رێرەوێکی فریاگوزاری دەبێت.
جگ لەوە، لە درێژەی دوو سایدەکەدا چوار پرد و یەک ئەندەرپاسی تێدەکەوێت و 40 ئاوبەری سندووقیی قەبارە درێژ و جۆراوجۆر و پەرژینی خۆپاراستن و سیستمی ئاوەڕۆشی دەبێت.
پارێزگای هەولێر دەڵێت، لە پرۆژەكەدا دوو هەزار کارمەند و 600 ئامێری جۆراوجۆر کاری تێدا دەکەن و 99٪ـی پشتی بە هێزی کاری ناوخۆیی بەستووە.