گرافیک؛ 964+
پڕۆژه‌ى رووناكى جێبه‌جێ ده‌كرێت
ماوه‌ى چوار رۆژ كاره‌باى سەرجەم فیدەرەكانى هه‌ڵه‌بجه ده‌بڕدرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ھەڵەبجە رایگه‌یاند ماوه‌ى چوار رۆژ كاره‌باى پارێزگاكه‌یان له‌سه‌رجه‌م فیده‌ره‌كانه‌وه ده‌بڕدرێت و هۆكاره‌كه‌ش جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى رووناكییه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه سەرجەم هاوڵاتیان و دامودەزگا حکومییەکانی شاری هەڵەبجە ئاگاداركراونه‌ته‌وه، لە رێکەوتی 15.7.2205 تا 19.7.2025 لە کاتژمێر 5:00ـى به‌یانى تا كاتژمێر 12:00ـى نیوەڕۆ سەرجەم فیدەری ئاسای و بەردەوامەکان رادەگیرێن بە مەبەستی ئیشوکاری پڕۆژەی رووناکی.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن کۆمپانیای بۆردکاست broad castـه‌وه جێبەجێ دەکرێت.