پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر - وێنە: KRG
بۆ 20 گەڕەک و شوێن
72 کاتژمێر بەشێوەی ئەزمونی ئاوی پرۆژەی فریاگوزاری هەولێر کراوەتەوە
964+
توانا نەقی
کارکردنی بەردەوام لە پرۆژە گەورەکەی هەولێر واکردووە ئاوی پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی له 72 كاتژمێردی دا هاتوو ده‌گاته 20 گه‌ڕه‌ك و شوێنی هه‌ولێر.
پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م كاره‌كان له زۆنی رێگه‌ی كۆیه تا موسڵ له ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامی 120مه‌تری سه‌رجه‌م قفڵه‌كان كرانه‌وه و بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر ئاو به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی ده‌گاته ماڵان له 20 گه‌ڕه‌ك و شوێنی هه‌ولێر و تیمه‌كانیش به‌رده‌وام چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو شوێنانەی دەکەونە دەرەوەی بازنەی 120 مەتری کە لە تووڕەقەوە دەستپێدەکات و شەقامی مەخموور و شەقامی کەرکوك دەگرێتەوە تا شەقامی کۆیە، ئه‌مڕۆ گشت قفڵه‌كانی سنووری زیاتر له 20 گه‌ڕه‌ك و شوێنی شاری هه‌ولێر.
ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه‌ی له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا ئاو به شێوه‌ی ئه‌زموونی ده‌گاته ماڵه‌كانیان:
له تووڕەق، مامزاوا، سەرکارێز، قەتەوی، میرزا ئەحمەد، نازماوە، گرد محه‌مه‌د، ژیان، قەرەبووی ژیان، گردەڕەشە، قەرەبووی تۆپزاوا، ئاسوودە، رۆشنبیری، فەرمانبەران، زیلان، 5ـی حەسارۆك، گەلاوێژ، هاوکاری، بێرکۆتی.
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراوە، کە توانای هەیە لە یەک کاتژمێردا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هەولێر دابین بکات، کە دەکاتە 60٪ـی پێویستیی هەولێر بە ئاو و 40٪ـەکەی دیکەش لە رێگەی هەرسێ پڕۆژەی ئیفراز (یەک، دوو، سێ) دابین دەکرێت.