نیوەی زێبڕایە و نیوەی ئەسپە
ئاژەڵە دەگمەنەکەی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر گەورە بووە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئاژەڵە دەگمەنەکەی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر تەمەنی نزیک بووەتەوە لە چوار مانگ و نیشانەکانی دایکی هەڵگرتووە تەندروستیشی باشە .
چوار مانگ پێش ئێستا لە ئەنجامی نەبوونی ئەسپی مێیە ئەسپێکی نێرەیان لەگەڵ کەرێکی زێبڕا لێکدا و هێبڕایەک پەیدابوو کە ئاژەڵێکی دەگمەنە و یەکەم جارە ئەو ئاژەڵە لە عێراق لەدایک بێت.
ئەو ئاژەڵەی کە ناونرا هێبڕا تەنیا بەشێک لە جەستەی کە زیاتر قاچەکانیەتی چووەتەوە سەر کەری زێبرا و ئەوەی تری لە ئەسپ دەچێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی