ئاڵای هەرێمی کوردستان و ئاڵای کۆماری عێراق _ وێنە: ئەرشیف
ئەو دەڵێت، ئیتر بەسە
شاخەوان عەبدوڵا: خەڵک دەخوازێ بڕوا بە قسەلوسەکان نەکەین
964+
ئەحمەد مستەفا
موچەخۆر و فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان موچەی دوو مانگیان پێ نەدراوە، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دەڵێ، دڵنیایه له‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناهێڵێت له‌وه زیاتر خه‌ڵكی برسی بكرێت، باسی لەوەش کردووە، ئیتر كاتییه‌تی هه‌ڵوێستێک رابگه‌یه‌نن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا لە فەیسبووکی خۆی دەربارەی نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە نووسیوویەتی، له ماوه‌ی رابردوو هه‌موو سنووره‌كانیان به‌زاند، ده‌ستیان برد بۆ قوتی خه‌ڵك و بڕیاری برسی كردن و مردنی خه‌ڵكی كوردستانیان دا، ئه‌م تاوانه له مێژووی دروستبوونی عێراق تا ئێستا یه‌كه‌مجاره ئه‌نجام ده‌درێت.
دەربارەی بیرۆکە و پلانی عێراق بەرامبەر موچەوە نەوتی هەرێمی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵا دەڵێ، ئه‌وان موچه‌یان نه‌بڕی بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر بیده‌نه‌وه، نه‌وتیان نه‌گرته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر به‌ری بده‌نه‌وه، له‌هه‌مووی خراپتر كات كوشتن و درێژه‌دان به‌م سیاسه‌ته له‌ژێر بیانووی جۆراوجۆر جارێك دادگای ئیتحادی و جارێك دروست كردنی لیژنه، ئامانجیان ئه‌وه بوو خه‌ڵك زیاتر برسی بكه‌ن.
جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق کە لە پشکی کوردە دەڵێت، ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه سنورێك بۆ ئه‌م بێڕێزی و له‌یاسا لادانه دابنرێت، دڵنیام حكومه‌تی خۆمان خه‌مێك له‌و بابه‌ته ده‌خوات و ناهێڵێت له‌وه زیاتر خه‌ڵكی ئێمه برسی بكرێت، خه‌ڵكی كوردستانیش له ئێمه ده‌خوازن چیتر بڕوا به‌به‌ڵێن و قسه لوسه‌كانیان نه‌كه‌ین و هه‌ڵوێستێك رابگه‌یه‌نین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و هه‌رێمه‌كه‌مان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوه دروسته‌كه‌یه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 12.7.2025، به‌ڵام تا ئێستا موچەخۆر و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم موچه‌ی مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یرانی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه.