"ئەوەندە نامەم بۆ هاتووە مۆبایلەکەم جامی کردووە"

بوو بە یەکەمی گەرمیان و دوکانی لەفەفرۆشییەکەی بەرناکەوێ

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

ئەحمەد کەریم ئەو قوتابیەی بە کۆنمرەی 99.66 تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڕی و بووە یەکەمی گەرمیان، دوکانی لەفەفرۆشی هەیە و بەدەستهێنانی ئەو نمرەیەش بووە خێر و بەرەکەت بۆی.

دوای راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، 964 وەک یەکەم میدیا چووە لای ئەحمەد و پیرۆزبایی لێکرد، دوای ئەوەش خەڵکێکی زۆر چوون بۆ ماڵەوە و بۆ دوکانەکەی، جگە لەوەش لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵاتیش نامەی پیرۆزبایی بۆ هاتووە، وەک خۆی دەڵێت، “ئەوەندە نامەم بۆ هاتووە مۆبایلەکەم جامی کردووە”.

ئەحمەد حەز و خولیای فڕۆکەوانی هەیە و دەیەوێ ببێت بە فڕۆکەوان، ئەمڕۆ جارێکی تر بە 964ـی وت، “هەرچەندە چەند کەس و لایەنێک ئامادەییان دەربڕیوە پشتگیریم بکەن، بەڵام تەنیا دەمەوێ لەڕێی کورد و حکومەتی هەرێمەوە بگەم بە ئامانجەکەم”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

قوتابیە یەکەمەکەی کەلار قسە بۆ 964 دەکات

قوتابیە یەکەمەکەی کەلار قسە بۆ 964 دەکات

قوتابییەک لە گەرمیان نمرەکەی بەرزە و ناوی لە ناو هیچ ری...

قوتابییەک لە گەرمیان نمرەکەی بەرزە و ناوی لە ناو هیچ ریزبەندییەکدا نییە