بەرێکەوتنی شاندەکان - وێنە: میدیای نزیک لە پەکەکە
شاندەکان بۆ مەڕاسیمەکە دەچن
کەرەستەی تەکنیکی نابرێتە ناو رێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە
964+
ئەحمەد مستەفا
شاندی دەم پارتی وە پەڕلەمانتار و کەسایەتی و دایکانی ئاشتی کە هاتبوونە هەولێر لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە، بۆ شوێنی مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە بەرێکەوتن.
مەراسیمەکە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێودەبرێ، شاندەکە بەو ئۆتۆمبێلانەی، کە بۆیان دابین کراوە بەرێکەوتن.
میدیای نزیک لە پەکەکە دەڵێ، هیچ کەرەستەیەکی تەکنیکی نابرێتە گۆڕەپانی مەراسیمەکەوە.
ئەمڕۆ هەینی، گروپێكی گەریلاكانی پەكەكە رێورەسمی سیمبولی چەکدانان بەڕێوەدەبەن، ئەمە سێیەم هەنگاوی کردارییە بۆ پڕۆسەی ئاشتی، مەزەندە وایە 30 بۆ 40 گەریلا بەشداری چەکدانانەکە بکەن.
دوای خەباتێکی 47 ساڵە، دواجار لەگەڵ پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان، پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” دوو بڕیاری دا، خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان.
ئەم دوو بڕیارە لە 12-یەمین کۆنگرەی ئەو حزبەدا کۆدەنگی لەسەر بووە و رۆژی دووشەممە 12.5.2025 راگەیاندنی رەسمیی پەکەکە بڵاویکردەوە، کاردانەوەکانیش زۆربەیان ئەرێنین و پشتیوانیی ناوخۆیی و ئیقلیمی و نیودەوڵەتی بەدواداهاتووە، وە ترس هەیە لەوەی بەدەنگەوەچوونی حکومەتی تورکیا بەو شێوەیە نەبێت، کە بانگەوازخوازانی ئاشتی تەمەننای دەکەن.