لە شارەزوور

سەگی بێلانە فرسەتی هێنا و ژمارەیەکی زۆر مریشک و مراوی و قازی دەگمەنی لەناوبرد

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

ئێوارەی دووێنێ لە شوێنی تایبەت بە بەخێوکردنی ئاژەڵان لەقەزای شارەزوور سەگی بێلانە فرسەتی هێنا و ژمارەیکی زۆری پەلەوەر لە مریشک و مراوی و قازی دەگمەنی هاوڵاتیەکی لەناوبرد.

ستار عوسمان، خاوەنی پەلەوەرەکان بۆ 964 وتی، “لە شارەزوورو شوێنی تایبەت بە بەخێوکردنی ئاژەڵان هەیە، منیش لەوێ ژمارەیەکی زۆر پەلەوەری جۆراوجۆری تایبەتم لەبچوکیەوە هێنا بۆئەوەی گەورەیان بکەم، دووێنێ ئێوارە ژمارەیەک سەگی بێلانە چوونەتە شوێنی پەلەوەرەکان زیاتر لە 37 پەلەوەری جۆری مراوی و مریشک و قازیان لەناوبردووە”.

وتیشی، ئەو باڵندانەی کە سەگ پەلاماریداون و مردوون، 19دانەیان مراوی جۆری رەوای ئەڵمانی و 11 دانەی مریشک و جوچکەی گوپنە لەگەڵ 7 قاز دایکانەی گەورە،.

هەر ئەوەنا هەندێکی تریش  لە پەلەوەرەکان شەل و کوێر بووە دەبێت بیانبەم بۆ چارەسەر، نرخی ئەوئاژەڵانەی لەناوچوون بەنزیکەی ملیۆنێک دیناری عێراقی دەبێت”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە گوندێکی هەولێر سەگی بێلانە گۆڕ هەڵدەدەنەوە

لە گوندێکی هەولێر سەگی بێلانە گۆڕ هەڵدەدەنەوە