به‌م كارتانه‌ى بانك مامه‌ڵه‌كه‌ت رایی ده‌كرێت
ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی له چوار نوسینگه‌كه‌ى پاسه‌پۆرتى هه‌ولێر كارا كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاگاداریه‌كی بۆ هاوڵاتیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه سستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ ده‌رهێنانى پاسپۆرت، له‌هه‌ر چوار نوسینگه‌كه‌ى كارا كراوه.
نووسینگەكان بریتین له نووسینگه‌ىیەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربیل المركزی) و نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربیل الپانی) و نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه لە ئێستادا نۆرە بۆ هەفتەی داهاتوو بەردەستە.
دانانی نۆرە لە رێگه‌ی ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقی) دەبێت كه هاوڵاتی ده‌توانێت به مۆبایلەکەی خۆیەوە هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس داببه‌زێنێت، یاخود لە رێگه‌ی وێبسایتى (http://epp.iq/home) دەتوانێت حجزەکە بکەیت و نۆرە بۆ خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت دابنێیت و کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەی.
پێویسته ئه‌و هاوڵاتییه‌ى نۆره بۆ خۆی دیاریده‌كات، وێنه‌ى ئه‌و بارکۆده بگرێت كه‌له‌كاتى خۆتۆماركردنه‌كه بۆى به‌دیار ده‌كه‌وێت، بۆئه‌وه‌ى لە رۆژی سەردانی کردن بەکاری بهێنێت بۆ رایی کردنی مامەڵەکەى.
پێویستە، هاوڵاتی کارتی بانکی ماسترکارد یان ڤیزاکاردى پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن و كارته‌كه‌ش بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عێراقی پاره‌ى تێدابێت بۆ پێدانی رسوومات کە بڕەکەی 91 هەزار دینارە، هه‌روه‌ها دەشتوانێت کارتی بانکی (هەژماری من) بەکاربهێنیت بۆ پێدانی رسوومات.
مەرجە هاوڵاتى کارتی نیشتمانی ئه‌سڵى پێبێت بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت، پاسپۆرتی کۆنیش ببات ئەگەر مامەڵەکەى بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرت بێت.
ئەو ھاوڵاتیانەی نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەى لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبێت بۆ رایی کردنی مامەڵەکەى.
پاسپۆرتى هه‌ولێر تێبینییه‌كیشی بۆ هاوڵاتیان نووسیوه كه ده‌رهێنانى پاسپۆرت بۆ خوار 18 ساڵ پێویستە باوکى خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێکردنی مامەڵە و وەرگرتنەوەى.