مۆدێل بەرزەكانیش پێوستیان به پشكنینه
سپرا و بۆن و عه‌تر بەهیچ شێوەیەك له‌ناو ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ت نه‌بێت
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
پلەكانی گەرما بەرزبۆتەوە و شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێلیش داوا دەكەن بەهیچ شێوەیەك سپرا و بۆن و عه‌تر له‌ناو ئۆتۆمۆبیل به‌جێنەهێڵدرێ وە مانگی جارەك پشكنینی سەرتاسەری بۆ مەكینە بكەن .
محه‌مه‌د سه‌ڵاح، ماوەی 16 ساڵە پیشەی چاككردنەوەی ئۆتۆمبێله و ئه‌و كاره‌ى لە باوانەوە بۆی ماوەتەوەبه 964ـى وت، شۆفێران لە وه‌رزى هاوین پێویستە وردتر بن و زیاتر گرنگی بە وردەكاریەكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بدەن .
وتیشی “شوتەی تەبرید یان ساردكەرەوە وەك پووشی موبەریدە وایە دەبێت هەموو سالێك بگۆردرێت، بەنجی ئیستۆپ بەهەمانشێوە پێش ئەوەی ببێتە ئاسن دەبێت بگۆردرێت چونكە لەهاوینان گەشتكردن زیاد دەبێت و فشاری زیاتریش دەكەوێتە سەر ئۆتۆمبێل”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێویسته له‌م وه‌رزه‌دا ئۆتۆمبێله مۆدێل به‌رزه‌كانى پشكنینیان بۆ بكرێت و لێ دڵنیاببنه‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن