دیمەنی ناوەوەی زیندانێک دەردەکەوێت - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
وەزارەتی دادی عێراق
دوو هەزار 195 زیندانی ئازاد كران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی مانگی حوزەیرانی رابردوو، دوو هەزار و 195 زیندانی لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق ئازاد كراون.
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 9.7.2025 ئاشكرای كرد، کە (375) لەوانەی ئازادکراون بە پارێزبەندی ئازادکراون، بەبڕیاری ئیختیاری، یان بەهۆی تەواوبوونی ماوەی سزاکەیان، هاوکات هەزار و 819 زیندانی بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی ئازاد کراون.
وەزارەتەکە دووپاتی کردەوە کە دەزگای چاکسازی بەردەوام چاودێریی پرۆسەی ئازادکردن دەکات دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارە یاساییەکان، دڵنیاییش دەدەن لەوەی بە پێی چوارچێوە یاساییەکان و بە بەرزترین ئاستی پیشەیی ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن.