بۆ یەکەمجار لە هەولێر کەوتەکار

رۆبۆتێک کاری لەحیم دەکات و کەسیش بێکار ناکات

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

بۆ یەکەمجار لە هەولێر رۆبۆتێک دروستکراوە، کاری لەحیم دەکات، بەڵام باشییەکەی ئەوەیە کەس بێکار ناکات، وەستایەکی دەوێ ئەمری پێبکات و ئەویش کارەکە بە رێکوپێکی ئەنجام بدات.

کۆمپانیای کارزان کاریتانی لە هەولێر هەڵساوە بە دروستکردنی ئامێرێک کە بەشێوەی رۆبۆت لەحیم دەکات و لەجیاتی ئەوەی وەستا بەدەست کاربکات، دوگمەیەک دادەگرێت و ئیدی هەموو کارەکە دەبێتە عایدی ئەو ئامێرە.

مستەفا عەلی ئەندازیاری ئەلیکتڕۆنی و دروستکەری ئامێرەکە قسەی بۆ 964 کرد  و وتی، “دوو ساڵ بەر لە ئێستا بیرۆکەی دروستکردنی ئەو ئامێرەمان هەبوو، ماوەی سالێکیش خەریکی بووم تا بەتەواوی دروستمان کرد”.

باسی لەوەشکرد، “ئەو ئامێرە وا ناکات خەڵک بێکار بێت، چونکە هەمان ئەو وەستایەی پێشتر لەحیمی دەکرد، هەر خۆی ئەو ئامێرە بەکاردێنێتەوە، ئەمە وا دەکات کارەکە جوانتر بێت و یەک قیاس دەرچێت و هیچ زیاد و کەمی نەبێت”.

بەقسەی خۆی، مستەفا عەلی بۆ دروستکردنی هەر ئامێرێکی لەو شێوەیە، پێویستی بە 10 رۆژ کارکردن هەیە و چەند کەسێکیش داوایان کردووە بۆیان دروست بکات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ڤیدیۆ: رۆبۆت بۆ پاككردنەوەی ئاوی خابوور بەكاردەهێنرێت

ڤیدیۆ: رۆبۆت بۆ پاككردنەوەی ئاوی خابوور بەكاردەهێنرێت