کەشوهەوا

پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە وگەرمیانیش نزیکە لە 50 پلە

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ کردووە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت بەڵام پلەکانی گەرما دوو رۆژە دەستی کردووە بە بەرزبوونەوە ئەمڕۆ زیاتر بەرز دەبێتەوە.

بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما لە دوێنێ زیاتر بەرز دەبنەوە و هەرچی سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەیە شارەکانی هەرێم بە گشتی پلەکان لەسەرووی 40ـوە دەبن و گەرمیانیش نزیک دەبێتەوە لە 50 پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ چوارشەممە  9.7.2025
کەش / ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
خێراى با / لەسەر خۆ ( 10 – 15 )کم/ک دەبێت   .
مەوداى بینین / (9 –  10) کم دەبێت.
ئاراستەی با /  باکووری رۆژهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما/  کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێکراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە:
هەولێر :  41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک :  40  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران :  40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :47  پلەی سیلیزی