نۆ هەزار و چوار یەکەن

تیروپشک بۆ دابەشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکرێت

 

964+

ژووری هەواڵ

بڕیارە هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەکانی نیشتەجێوون دەستپێبکات، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش دەڵێت، تیروپشک بۆ نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9.7.2025، توانا بەشیر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، لە رۆژى سێشەممە 15 تەمموز یاخود رۆژى پێنجشەممە 17ـى تەمموز لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا تیروپشکەکە دەکەن.

ساڵی 2021 وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، فۆرمی ئۆنڵاینی بۆ دابەشکردنی نۆ هەزار و چوار یەکە بە قیستی درێژخایەن بۆ کرێنشینان بڵاو کردەوە. نزیکەی 26 هەزار کەس فۆرمەکەیان پڕ کردبووەوە و کۆدیان بۆ هاتەوە.

یەکەکان بە قیستی 20 بۆ 25 ساڵ دەدرێن بە کرێنشینان، ئامانج لێی کەمکردنەوەی رێژەی کرێچییە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.