کۆکراوەی هەواڵەکان
دوێنێ شەو رووداوگەلی زۆر رویانداوە و گرنگترینانین خراوەتەڕوو
964+
توانا نەقی
دوێنێ شەو تە ئەم بەرەبەیانەش رووداوگەل و کۆمەڵێک هەواڵی جۆراوجۆری ناوخۆی و جیهانی روویانداوە و قابیلی ئەوەیە بە بیرتان بهێنرێتەوە.
گرنگترین هەواڵەکان ئەمانەن:
درەنگانی دوێنێ شەو بەشێک لە گەنجانی قەڵادزێ جارێکی دیکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا رێگای سەرەکی ناوبازڕی شارەکەیان داخست داوایان کرد ئاوڕێکیان لێ بدرێتەوە و کار و موچەیان نییە.
رووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەند چەکدارێکی عەشیرەتی هەرکی و هێزە ئەمنییەکان تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بووە و کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
بە بڕیاری سودانی سەبارەت بە رەشنووسی رێکەوتنی نێوان هەرێم و عێراق کە تایبەتە بە رادەستکردنی داهاتی نەوت و نا نەوتی هەرێم و دۆسیەی موچەی فەرمانبەران، لێژنەیەک لە پێنج وەزارەتی حکومەتی عێراق پێکهێنراوە و ئەوان دواتر راپۆرتی خۆیان دەدەنە ئەنجومەنی وەزیران.
دۆناڵد ترەمپ “دڵخۆش نییە” بە ڤلادیمیر پوتین و تۆمەتباری دەکات بە کوشتنی خەڵکێکی زۆر لە ئۆکرانیا.
ترەمپ بڕیاریداوە چەکی بەرگریی زیاتر بنێرێت بۆ ئۆکرانیا، ئەمەش دوای ئەوەی تووڕەیی خۆی لە بەرپرسانی پێنتاگۆن دەربڕیوە لەسەر راگرتنی کاتیی ناردنی چەک.
ترەمپ ئاماژە بە راگەیاندنی رێککەوتنی بازرگانیی گەورە لەگەڵ لانیکەم حەوت وڵات دەکات و دەڵێت، ئەمڕۆ وردەکاریی زیاتر بڵاودەکاتەوە.
پارێزگاری تەکساس رایگەیاند، هێشتا زیاتر لە 160 کەس لە دوای لافاوە کوشندەکەی ویلایەتەکە بێسەروشوێنن، کە پێشتر بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 100 کەس.
هەواڵی خێرا سات بە سات لە تێلیگرامی 964 بڵاودەکرێتەوە