قوتابیەک لە خەلیفان
دوای 13 ساڵ پۆلی 12ـی بڕی
964+
ئاکام غەفور – خەلیفان
دوای ئەوەی ئەمشەو نمرەی پۆلی 12ـەی ئامادەیی بڵاو کرایەوە یەکێک لەو قوتابیانەی کە بە ماوەی 13 ساڵ و 25 خول بڕی خەڵکی قەزای خەلیفانە و دڵخۆشە بەوەی لە کۆتاییدا بڕی.
موسا عەبدولرەحمان دەرچووی پۆلی 12 بۆ 964ـی وتی، قۆناغی پۆلی یەک زۆر قورس و زەحمەت بوو بۆ من بەڵام کۆڵم نەدا تاکو گەیشتم بە کۆتایی چەند ساڵێک لە هەولێر تاقیکردنەوەم کرد و دواتر هاتمەوە بۆ سۆران.
ئەو قوتابیە باسی ساتی وەرگرتنەوەی نمرەکانی دەکات، دەڵێت، هەرچەندە ئەمساڵ زۆر باوڕم بەخۆم بوو، بەڵام سەرەتا زۆر ناخۆش بوو چونکە نەم دەتوانی بچمە ناو لینکەکە بەڵام کە زانیم دەرچوم زۆر دڵخۆش بووم، دەمەوێت هەر بەردەوام بم لەسەر خوێندن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی