شەقامی سەرەی قەڵادزێ داخرا
بەشێک لە گەنجانی قەڵادزێ لە ناو بازاڕی قەڵادزێ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
964+
محەمەد عەلی ـ قەڵادزێ
بەشێک لە گەنجانی قەڵادزێ جارێکی دیکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا رێگای سەرەکی ناوبازڕی شارەکەیان داخستووە، دەڵێن ئامانجمان لەو خۆپیشاندانە ئەوەیە کارو موچە نییە ژیانمان ناخۆشە داواکارین ئاوڕ لە ژیانمان بدرێتەوە.
حەسەن قادر، یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە بە 964ـی وت، “لەبەر نەبووی کار و بێ موچەیی خۆپیشاندانمان کردووە ژمارەمان نزیکی 100گەنجە، ژیانمان
قورس دەڕواتبەڕێوە داواکارین لایەنی پەیوەندیدار و حکومەت ئاوڕێک لە ژیانمان بداتەوە.
وتیشی داواکارین هەلیکارمان بۆ بڕەخسێت ژیان و داهاتوومان دیار نییە و هەموومان بەکارو بێ پارە دەسوڕێینەوە، بۆیە ئەمشەو خۆپیشاندانمان ئەنجامداوە وەکو فشارێک ئەگەر بێت و جوابمان نەدرێتەوە هەڵوێستی زیاترمان دەبێت.
چەند رۆژێکە لێشوی کۆچی گەنجان لە ئیدارەی راپەڕین و قەڵادزێ دەستی پێکردووە و دوێنێ شەویش دژی رۆشتنی گەنجەکانیان بۆ هەندەران گردبوونەوەیان کردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی