بیروڕای جیاواز لە 964 دەخەنەڕوو
بەشێک لە گەنجانی قەڵادزێ رۆیشتنیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەچارەسەر دەزانن
+964
محەمەد عەلی
بەشێک لە گەنجانی قەڵادزێ، رۆیشتنیان بۆ وڵاتیان ئەوروپا بەچارەسەر دەزانن لە پێناو ژیانێکی باشتر، بەشێکیشیان بە پێچەوانەی ئەمە بیر دەكەنەوە و پێیان وایە نیشتمان شیرینە و جێهێشتنی چارەسەر نییە.
964 بیروڕای ژمارەیەك لە گەنجان و هاوڵاتیانی قەڵادزێی وەرگرتووە و بیروڕایان لە بارەی رۆیشتن یان مانەوە لە وڵات دەربڕیوە.
ئەمە لە كاتێكدا لە دوو رۆژی رابردوو لە قەڵادزێ و ژاراوەی دەڤەری راپەڕین، خۆپێشاندان و گردبوونەوە سەبارەت بە رێگریكردنی ئاسایش لە كۆچی گەنجان بۆ دەرەوە و خراپیی بارودۆخی ژیان و گوزەران گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان كرد.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا