خواردنی سەر عارەبانە لە سلێمانی
چەند شۆفێرێكی بارهەڵگر بەهۆی خواردنی پیسەوە ژەهراوی بوون
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
دوو شۆفێری بارهەڵگر کە ئەم شار و ئەو شار دەکەن بەهۆی خواردنی سەر عەرەبانەوە، تووشی ڤایرۆسێک بوون و کە هۆکاری خواردنی پیسە و یەکێکیان دوو رۆژە دۆخی تەندروستی تێکچووە، پێویستی بە نەشتەرگەرییە و ئێستا لە نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێرە.
هاوڕێ عوسمان، شۆفێری بارهەڵگرە و بە 964ی وت، ئەوان شۆفێری بارهەڵگرن و هاتوچۆی سلێمانی دەکەن، بەو خواردنانە تووشی ژەهراویبوون هاتوون، وتیشی، “ئێمە سێ کەس تووشی ژەهراویبوون هاتووین، وردەوردە لێمان بەدیار دەکەوێت، سەرم دەسوڕێ و مەعیدەم باش نییە و ئەو ڤایرۆسە لەشی هەموو گرتوومە”.
” ماوەی دوو رۆژە لێرەمە و خوێن بەربوونم هەیە لە مەعیدەم، سبەی نەشتەرگەری ئەنجام دەدەم، خواردنی ئەو شوێنانە خاوێن و تەندروست نین”، هاوڕێ عوسمان وای وت.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەت لە سلێمانی بە 964ی وت، ئەوان بە دواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەن و ئەو شوێنانەی پابەندی رێنماییەمان نەبن، رێکاری یاساییان بەرانبەر دەگرنەبەر”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا