ژمارەیەک قوتابی لەکاتی تاقیکردنەوە - وێنە: 964
ئی-هەڵسەنگاندن بکەنەوە
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆ بە پێنج نمرەکەوە بڵاوکرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی بە پێنج نمرەکەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، قوتابیان بۆ دڵنیابوونەوە لە سوود وەرگرتنی پێدانی پێنج نمرەکە دەتوانن سەردانی ئەپڵیکەیشنی ئی-هەڵسەنگاندن بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 8.7.2025، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، قوتابیانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بۆ دڵنیابوونەوە لە سوود وەرگرتنی بڕیاری ژمارە 197 بۆ پێدانی پێنج نمرەی بڕیار، ئێستا دەتوانن نمرە نوێیەکان لە ئەپڵیکەیشنی ئی-هەڵسەنگاندن وەربگرنەوە.
دوێنێ دووشەممە، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێنج نمرە دەدەن بە قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان ئەنجامداوە.
لە رێکەوتی 15ـی ئایار یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیی بنەڕەتی بوو لە هەرێمى کوردستان و تاقیکردنەوەى خولى دووەمیش لە 16ـى حوزەیران دەستیپێکرد.