دەبێت سەردانی قایمقامیەت بكەن

چەند فڕۆشگایەك لە شاری هەولێر ئاگاداركرانەوە

964+

محەمەد فاتیح

لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازار چەند فڕۆشگایەك لە شاری هەولێر ئاگاداركرانەوە و داوایان لێكرا سەردانی قایمقامیەتی ناوەندیی هەولێر و لایەنی پەیوەندیدار بکەن.

قایمقامیەتى قەزای ناوەنديى هەولێر دەڵێت، “لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ، لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازار و رێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه‌ بەسەرچوو و بەرز بوونەوەی نرخی کاڵاکان، 15 شوێن لە شارى هەولێر وەک (سوپەرماڕکێت، چێشتخانە، سەموونخانە، ئارایشتگا) بەسەرکرایەوە”.

وتيشى، “دوای پشکنین و بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە نرخ و كوالێتی شوێنەکان، ئەو شوێنانەی کە مۆڵەتی کارکردنیان بەسەرچوو بوو یان کەم وکوڕیی تریان هەبوو، هۆشداریان پێدرا لە زووترین کاتدا سەردانی قائیمقامیەتی ناوەندیی و لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان و نەهێشتنى کەم و کوڕییەکانیان”.

ئەو شوێنانەی ئاگاداركراونەتەوە:

-میوە فڕۆش و ماڕکێتی زانای بەقاڵ

– کولێرەی سپارۆ تێست

-مارکێتی کوردستان

-بلو کافێ