مەترسی خوێنبەربونی لێدەکرێت

مێرمنداڵێک کەوتە شوێنی ئەسانسۆر و بە سەختی بریندارە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە ناو بازاڕی شاری سۆران، مێرمنداڵێک لە شوێنی ئەسانسۆر دەکەوێتە خوارەوە، بە سەختی بریندار دەبێت و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی رزگارکردنین.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بە 964ـی وت، میرمنداڵيکی تەمەن 14 ساڵ، لە شوێنی ئەسانسۆری باڵەخانەیەکی تەواونەکراوی سێ نهۆمی کەوتۆتە خوارەوە، ئێستا چوار تیم لە شوێنی روداوەکەن بۆ رزگارکردنی.

وتیشی “مێرمنداڵەکە لە ژیاندا ماوە، بەڵام مەترسی خوێنبەربونی ناوەکی لێ دەکرێت، تیمەکانمان سەرقاڵی ئەوەن رزگاری بکەن”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

دوای شەش مانگی بەڕێوەبردن بە وەکالەت کاروان میراودەلی ...

دوای شەش مانگی بەڕێوەبردن بە وەکالەت کاروان میراودەلی بە هەمیشەیی جێگیر کرا لە پۆستەکەی

کاروان میراودەلی بووبە بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆر...

کاروان میراودەلی بووبە بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران