68 رۆژە موچە دواکەوتووە و رۆژانەش زیاتر لە 10 گەنجی راپەڕین کۆچ دەکەن

964+

ژووری هەواڵ

نۆرادیۆی ئەمڕۆ هەرچی بابەتی رۆژ و گرفتی هاوڵاتیانە بۆی کۆکردوونەتەوە، لەلایەن خەمی نەبوونی موچە و لایەکی تریش کۆچی گەنجان بەرەو ئەوروپا.

یەکێکی تر لە باس و خواسەکان شەڕی ئێران و ئیسرائیل و سەردانەکەی ناتانیاهۆ بۆ ئەمریکا، رەشەبا بەهێزەکەی سلێمانی کە بووە هۆی شکاندنەوەی چەندین درەخت و هەڵکۆڵینیان لە رەگەوە.

بڕگەی ئەگەر تۆ پەیامنێرى 964 بیت کار لەسەر چى دەکەیت ، ئەمە پرسیارى پەیامنێرى 964ـە و لە هاوڵاتیانى دەکات، ئامانج لێى ئەوەیە بیرۆکە و گرنگیپێدانى خەڵک بکات بە بابەتى هەواڵ و بەدواداچوون و کە هەر خودى ئەو هاوڵاتییەى بیرۆکەکە دەخاتەڕوو، دەتوانێت ببێت بە پەیامنێر و بەدواداچوون بکات.

بینەری نۆرادیۆی 964 بن