سزاش دراوە

پەرلەمانتارێكی عێراقی دادگایی كراوە

964+

محەمەد فاتیح

پەرلەمانتارێكی عێراقی بە تاوانی خراپ بڵاوكردنەوە دادگایی كراوە و سزای داراییش دراوە.

بەپێی نوسراوێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، عالیە نوسەیف پەرلەمانتاری عێراقی لەلایەن دادگای تاوانەكانی روسافەوە بەپێی یاسای سزادانی عێراقی دادگایی كراوە و سزای دارایی دراوە.

تاوانی خراپ بڵاوكردنەوە لابردنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارەكە ناگرێتەوە و تەنها لە حاڵەتی ئەنجامدانی تاوانی كوشتن و تاوانەكانی هاوشانی ئەنجومەنی باڵای داد داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەكات كە پارێزبەندی لەو پەرلەمانتارە لاببرێت كە تاوانەكەی كردووە .

عەلیە نوسەیف جاسم محمد عوبەیدی سیاسەتمەداری عێراقی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، لە ساڵی 1963 لە شاری بەغدا لەدایک بووە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە یاسا و ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانە، له دواى نیسانی 2003 پەیوەندی بە هاوپەیمانی عێراقییەوە کرد بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و لە هەڵبژاردنەکاندا خۆی بۆ ئەو هاوپەیمانییە کاندید کرد و کورسییەکی پەرلەمانی بەدەستهێنا.

پەرلەمانتارێكی عێراقی دادگایی كراوە