باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
لە 15.7.2025ـەوە
پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین بۆ خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان دەست پێدەکات
964+
توانا نەقی
لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنی لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە دەست پێدەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بڵاویکردەوە، لە رۆژی 15.7.2025ـەوە پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین لە نێوان زانکۆکان بۆ خوێندکاران دەست پێدەکات.
دەشڵێت، پرۆسەکە بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت و خوێندکاران دەتوانن بە پێی رێنماییەکان پرۆسەکە ئەنجام بدەن.
وەزارەتى خوێندنى باڵا لە چەند رۆژى داهاتوو مەرج و پێوەرەکانى گواستنەوە و دابەزین بۆ قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆکانى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2025 – 2026) بەشێوەى ئەلیکترۆنى بڵاودەکاتەوە.