ئاسایش پەیوەندی پێوەكردون

چەند پاشماوەیەکی جەنگیی لە شارۆچکەی بازیان چارەسەركران

964+

محەمەد فاتیح

لە گوند ێكی سەر بە شارۆچکەی بازیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دوای ئەوەی ئاسایش پەیوەندی پێوەكردن چەند پاشماوەیەکی جەنگیی چارەسەركران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی بڵاویكردەوە دوای ئەوەی لەلایەن ئاسایشەوە پەیوەندی بە ژمارە 182ـى دەزگای گشتی کاروباری مینەوە کرا و ئاگاداریان کردین لە هەبوونی چەند پاشماوەیەکی جەنگیی لە گوندی بەگەجانی لە شارۆچکەی بازیان، تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، سەردانی شوێنەکەیانکرد و پاشماوە جەنگییەکانیان گواستەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو بەمەبەستی چارەسەرکردنی لە ئایندەدا “.

 پاشماوە جەنگییەکان بریتی بوون لە:

 -یەک گولە تۆپی 130  ملم.

-یەک گولە تۆپی 105  ملم.

– 14 گولە هاوەنی 120 ملم.

– دوو گولەی 57  ملم

“ژمارە 182 هێڵی گەرمی تایبەت بە دەزگای گشتی کاروباری مینی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و دەتوانن بێبەرانبەر پەیوەندی پێوەبکەن و ئاگادارمان بکەنەوە لە هەبوونی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی”.