ئەپلیکەیشنێک دروستکراوە

هاتوچۆی عێراق پێدانی سزای پێبژاردن دەکاتە ئەلیکترۆنی

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی عێراق پرۆسەی پێدانی سزای پێبژاردنی هاتوچۆ دەکات بە ئەلیکترۆنی و بۆ ئەو مەبەستە ئەپلیکەیشنێکی دروستکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6.7.2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتى هاتوچۆى عێراق، رایگەیاند، لەرێگەى ئەپڵیکەیشنێکەوە شۆفێران دەتوانن بە ماستەر کاردى ئەلیکترۆنیی پێبژاردنەکانیان بدەن و لە چۆنێتیى سزاکانیان ئاگادار بن.

ئەپەکە ناوى چاوى عێراقە “عین العراق”، و هاتوچۆى عێراق دەڵێت، هەوڵێکە بۆ ئاسانکاریی بۆ هاوڵاتییانى عێراق و پێدان و زانینى بڕی سزاکانیان.

هاتوچۆى عێراق، ئاماژەى بەوەشکردووە، تۆمارکردنى سزاکانى هاتوچۆ لەرێگەى کامێراکانی سەر شەقامەکان، لە 1ـى تەمموزەوە کەوتووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و ماوەى 24 کاتژمێر بە بەردەوامى کاردەکەن.

رێکخراوێک: رۆژانە زیاتر لە 10 گەنجی ئیدارەی راپەڕین کۆچ ...

رێکخراوێک: رۆژانە زیاتر لە 10 گەنجی ئیدارەی راپەڕین کۆچ دەکەن