ساتی وەرگرتنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان. فۆتۆ: وەزارەتی تەندروستی
60 تۆنە
رێکخراوێک بایی نیو ملیۆن دۆلار دەرمان و پێداویستی دایە هەرێم
964+
ژووری هەواڵ
رێکخراوێکی بەلجیکی بڕی 60 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی و نەشتەرگەری بەبێ بەرامبەربۆ هەرێمی کوردستان دابین کرد و رادەستی وەزارەتی تەندروستی کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6.7.2025، مەراسیمی وەرگرتنی زیاتر لە دوو بارهەڵگری گەورە لە دەرمان و پێداویستی پزیشکی و نەشتەرگەری بەڕێوەچوو کە لەلایەن رێکخراوی MSFـی بەلجیکی دابینکرابوو بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، بەهای دەرمان و پێداویستییەکان 500 هەزار دۆلارە.
لە مانگی پێنجی ئەمساڵیش، ئیتاڵیا بڕێکی زۆری دەرزی جۆری دژەبەکتریا و هەوکردنی رادەستی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم کرد.