تیمەکان چارەسەری برینی ماتەمگێڕەکان دەکەن - وێنە: 964
یادی عاشورا دەکەنەوە
ماتەمگێڕە بریندارەکانی دوزخورماتوو 450 کەسی تێپەڕاند
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە دوزخورماتوو ماتەمگیرەکانی عاشورا رەحم بەخۆیان ناکەن، ئەمڕۆ کە یادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن و یاوەرەکانیەتی، لە بەشێک لە مەراسیمەکان پەیڕەوانی شیعە مەزهەب، “شمشێر” و “قەمە”یان لەسەریان داوە و برینداربوون.
پەیامنێری 964، دەستی کەوتووە، لە بەیانییەوە تا ئەم نیوەڕۆیە 450 ماتەمگێڕ لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە چارەسەرکراون.
محەمەد ئەکبەر، بەڕێوەبەری تەندروستی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە بەهۆی “قەمە” و “شمشێرە”و کە یەکێکە لەرێوڕەسمەکانی مەراسیمی عاشورا، تاوەکو ئێستا 450کەس برینداربوون و لەلایەن تیمەکانییانەوە چارەسەریان بۆ کراوە.
تیمەکان، بەشێکیان لە شوێنی مەراسیمەکان چارەسەری بریداران دەکەن کە تەندروستی شارەکە 200 کارمەند و پزیشکی مەیدانی داناوە، برینی قورسیش هەبێ رەوانەی نەخۆشخانەی قەزاکە و بنکە تەندروستییەکانی دوزخورماتووی دەکەن.
بەڕێوەبەری تەندروستی دوزخورماتوو وتی، بەشێکی زۆری بریندارەکان چارەسەریان وەرگرتووە و نەخۆشخانەیان بەجێھێشتووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا