پڕۆژەى فریاگوزارى دەکەوێتەکار

چیتر دانیشتوانى هەولێر بە تانکەر ئاو ناکڕن

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

کارەکانى پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندی ئاوی هەولێر تەواو بووە و ئێستا لەژێر تاقیکردنەوەدایە، بە وتەى بەڕێوەبەرى ئاوى هەولێر ، ئەگەر هیچ کێشەیەکی دروست نەبێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئاوەکە بەردەدرێتەوە.

رابەر حوسێن، بەرێوەبەری فەرمانگەی ئاوی هەولێر، بە 964ـى وت،”پڕۆژەى فریاگوزارى تەواو  بووە و لەئێستادا ئامێرەکان لەژێر تاقیکردنەوەدان و ئەگەر هیچ کێشەیەکیان نەبێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئاوەکە بەردەدرێتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن بەکاری بهێنن”.

سەبارەت بەو بیرانەی کە ئێستا هەن لەناو گەڕەکەکاندا، بەرێوەبەری فەرمانگەی ئاو دەڵێت: دەمانەوێت ئاوی سەر زەوی بەکاربهێنن، بۆیە بەچەند قۆناغێک هەموو بیرەکان لادەدەین و تەنیا سود لەو ئاوە وەردەگرین کە لەسەر زەوی هەمانە.

وەک ئەوەى رابەر حوسێن جەختى لێدەکاتەوە، بە تەواو بوونى ئەو پڕۆژەیە هەولێر لە کێشەى کەمئاوى رزگارى دەبێت.

پرۆژه‌ى فرياگوزاریى خێراى ئاوى هه‌ولێر، له‌ رۆژێكدا 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ هه‌ر كاتژمێرێك 20- 21 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى خاوێن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر دەنێرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵانى رابردوو لەگەڵ هاتنى وەرزى هاوین و گەرما، بەشێکى زۆرى دانیشتوانى هەولێر توشى گرفتى کەمئاوى دەبوون و بە تانکەر ئاوى خواردنەوەیان دەکرى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

كێ لە پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر سوودمەند دەبێت؟

كێ لە پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر سوودمەند دەبێت؟