شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئۆجەلان
شاندێکى دەم پارتى بەڕێکەوتن
ئەمڕۆ دیدارى ئیمڕاڵى هەیە
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەمەبەستى ئەنجامدانى دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، شاندێکى دەم پارتى بەرەو ئیمڕاڵى بەڕێکەوت.
دیدارەکە لەچوارچێوەى پڕۆسەى ئاشتییە و تێێدا شاندێک لە پارتى یەکسانى و دیموکراتى گەلان (دەم پارتى)، بۆ بینین و دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەرى زیندانیکراوى پەکەکە، بەرەو ئیمڕاڵى بەڕێکەوتوون.
شاندەکە پێکهاتوون لە پەروین بوڵدان، مەدحەت سانجار و ئۆزگول فایەق.
دواى زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لە نێوان شاندى ئیمڕاڵى و عەبدوڵا ئۆجالان، پەکەکە لە مانگى ئایار کۆنگرەى خۆهەڵوەشاندنەوەى بەست و لە 12ـى ئایار دەرەنجامەکانى کۆنگرەی 12ـەمینی خۆی ئاشکرا کرد کە خۆهەڵوەشاندنەوە و دانانى چەک بوو بە واقع.
رۆژى 27.2.2025، دواى دوو بۆ سێ جار لە سەردانى شاندى ئیمڕاڵى بۆ لاى ئۆجەلان و گفتوگۆکردنى پڕۆسەى ئاشتى، ئۆجەلان پەیامێکى بڵاوکردەوە و شاندى دەم پارتى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى پەیامەکەیان بۆ رایگشتى خوێندەوە.
گرنگترین بڕگەکانى پەیامەکەى ئۆجەلان:
– دەبێت پەکەکە چەک دابنێت و بە کۆنگرە خۆى هەڵبوەشێنێتەوە.
– پێویستە پەکەکە گوێڕایەڵى بانگەوازەکەى من بێت و ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵدەگرم.
– پێویستە کورد و تورک بۆ مانەوە پێکەوە بژین.
– پێویستە تورکیا بەرەو دیموکرایى بڕوات و ئەو رێگەیە بگرێتەبەر.
– من عەبدوڵا ئۆجەلانم.
دەنگ و باسەکان بەو ئاراستەیەن لە چەند رۆژى داهاتوودا و پێش ناوەڕاستى ئەم مانگە، ژمارەیەک لە چەکدارانى پەکەکە لە قەندیل بچنە خوارەوە و بەشێوەیەکى سیمبوڵى چەک دابنێن.