دوێنێ شەو چی رویدا؟

مەسک حیزبی نوێ دادەمەزرنێت و بەریتانیاش هاوکاری سوریا دەکات

964+

توانا نەقی

لە رێگای کۆمەڵێک مانشێت و سەرداوەوە ئاشاناتان دەکەین بە کۆمەلێک هەواڵ و زانیاری کە  دوینێ شەو روویانداوە لە جیهاندا.

گرنگترین هەواڵەکان پێکهاتوون لە:

– ئیلۆن مەسک سەرمایەدار و خاوەنی کۆمپانیاکانی سپەیس ئێکس و تێسلا حزبێكی نوێی بەناوی پارتی ئەمریکا لە وڵاتەکەی راگەیاند و لە تۆڕی ئێکسیش نووسیویەتی: ئەمڕۆ پارتی ئەمریکا پێکهێنرا بۆ ئەوەی ئازادیتان بۆ بگەڕێنێتەوە.

– لە پێشهاتێکی مێژووییدا، حکومەتی بەریتانیا دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سوریا راگەیاند دوای 14 ساڵ لە دابڕانی.

– لە چوارچێوەی ئەم پێشهاتەدا، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ سەرۆکی سوریا کۆبووەوە، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی لەسەر پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ حکومەتە نوێیەکە کردەوە.

– هاوکات، حکومەتی بەریتانیا پاکێجێکی هاوکاریی نوێ بە بڕی 94.5 ملیۆن جونیەی ئیستەرلینی بۆ سوریا راگەیاند و دووپاتی کردەوە کە ئامادەیە بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتە نوێیەکە

– ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوە بەهێزەکەی ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکا گیانیان لەدەستدا گەیشتە 51 کەس کە 15ـیان منداڵن.

– پارێزگاری تەکساس رایگەیاند، زیاتر لە هەزار تیمی فریاگوزاری لە ویلایەتەکەدا سەرقاڵی گەڕانن بەدوای ئەو کەسانەی کە لە لافاوەکاندا بێسەروشوێن بوون.

– زیاتر لە 100 هەزار زیارەتکار لە مەرزی مێهرانەوە خۆیان گەیاندووەتە شارەکانی نەجەف و کەربەلا.، بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمەکانی یادی عاشورا.