لە تەکساس 51 کەس بە لافاو گیانیان لەدەستدا - وێنە؛ رۆیتەرز
15 کەسیان منداڵن
لە ئەمریکا 51 کەس بە لافاو گیانیان لەدەستدا
964+
شۆڕش قادری
بەهۆی باران بارین و لافاو لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا 51 کەس گیانیان لەدەستدا کە 15ـیان منداڵن.
میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ ویلایەتی تەکساسی گرتووەتەوە و بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی رووباری گودالۆپ لافاو دروست بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا لانیکەم 51 کەس گیانیان لەدەستداوە و 15 کەسیشیان منداڵن، جگە لەوەش لە کەمپی هاوینەی میستیک لە شاری کەرڤایل 27 کچی مێردمنداڵ بێسەروشوێن بوون.
حاکم ویلایەتی تەکساس باری نائاسایی راگەیاندووە و داوای یارمەتی لە حکومەتی فیدڕاڵ کردووە، هەوڵی تیمەکانی فریاکەوتنیش بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان بەردەوامە و تا ئێستا توانیویانە زیاتر لە 850 کەس رزگار بکەن.